فرۆکه جه‌نگیه‌کانی عێراق 12 هه‌زار جار بۆردومانی داعشیان کردووه‌

سه‌رۆکی هێزه‌ ئاسمانییه‌کانی عێراق فه‌ریق حامد عه‌تیه رایگه‌یاند "له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگدا 12 هه‌زار جار هه‌ستاون به‌ بۆردومانکردنی چه‌کدارانی داعش".
ئه‌و به‌رپرسه‌ سه‌ربازیه‌ به‌ که‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ی راگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌و بۆردومانانه‌ له‌داگیرکردنی پارێزگای ئه‌نباره‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت تا ئه‌مرۆ درێژه‌ی هه‌یه‌‌.
 فرۆکه‌کانی عێراق ئه‌نبارو ده‌وری به‌غداو دیاله‌و تکریت و موسڵ و ئه‌و شوێنانه‌ بۆردومان ده‌کات که‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی به‌غداو هه‌رێمه‌وه‌ن، هه‌رچی فرۆکه‌ سوریه‌کانیشه‌ بنکه‌کانی داعش له‌ ناوچه‌ سنوریه‌کان بۆردومان ده‌کات.   



ئه‌م بابه‌ته ‌649 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:48:15/08/2014