سلێمانی.. نزیکەی (٧٠٠) منداڵ تووشی نەخۆشی سکچوون و رشانەوە بوون

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی رایدەگەیەنێت" ژمارەی هێنانی منداڵی نەخۆش بۆ نەخۆشخانەکەیان رووی لەزیادبوون كردووە". 

د. پشدەر عه‌بدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمە رەشیدی تایبەت بە منداڵان لە شاری سلێمانی ڕایگەیاندووە" رێژەی هێنانی منداڵی نەخۆش بۆ نەخۆشخانەکەیان رووی لە زیادبوون كردووە و لە (٢٤) كاتژمێری رابردوودا ژمارەكان زۆر بەرزبوونەتەوە و داوا لە هاوڵاتیان دەکەین پابەندی رێنماییە خۆپارێزییەكان بن". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە (٢٤) كاتژمێری رابردوودا نزیکەی (٧٠٠) منداڵی نەخۆش هێنراون بۆ بەشی راوێژكاری نەخۆشخانەی منداڵان و (١٣٧) منداڵی نەخۆش داخڵ كراون و نزیكەی (٧٠) منداڵی نەخۆش لە بەشی نەخۆشیە درێژخایەنەكان بینراون و زۆرینەی ئەو منداڵانەی داخڵكراون لە بەشی فریاكەوتن بووە و بەشێكیان لە بەشی منداڵی تازە لەدایكبووبووە. 


PM:10:19:10/10/2022