ئەمڕۆ پێنج شەممە لە بەغدا بافڵ تاڵەبانی سەرۆک یەکێتی لە فراکسیۆنەکەیان هەندێک قسە لەسەر پارتی و شکاندنی کاندیدەکانیان دەکات، میدیاکانی نزیک لە یەکێتی بڵاویدەکەنەوە.
ئەو قسانەی سەرۆکی یەکێتی کە لە کۆبوونەوەیەکی داخراو لەگەڵ فراکسیۆنەکەیان دەیکات و دزەی بۆ میدیاکان پێکراوە، پارتی ناچار کرد لە مەکتەبی بارزانییەوە وەڵامبدرێتەوە.
لە قسەکانی بافڵ تاڵەبانیدا هاتووە" جارێكی تر شه‌ڕ له ئێمه نابه‌نه‌وه، چۆن ئه‌مجار شكاندمانن ١٠٠ جاری تریش دهیانشكێنین"
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لەو تۆمارە ده‌نگیدا کە دوای هەڵبژاردنی د. لەتیف رەشید بۆ فراکسیۆنەکەیان قسە دەکات، دەڵێت " "ئه‌م چه‌ند مانگه زۆر قورس بوو بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و نه‌یاره‌كانمان و دوژمنه‌كانمان شه‌ڕی ئیراده‌یان له‌گه‌ڵ كردین، به‌ڵام زۆر هه‌ڵه له‌م یه‌كێتیه‌ی ئه‌مڕۆ تێگه‌یشتوون، چه‌ند كاندید بێننه به‌رده‌ممان ئهیانشكێنین و ئه‌یانخه‌ینه سه‌ر ئه‌ژنۆ".
لە میانەی قسەکانیدا دەڵێت" له رۆژی یه‌كه‌میشه‌وه هه‌ر وابووه، كاك هۆشیاریان هێنا شكاندمان! ئه‌و براده‌ره‌ی تریشیان هێنا كه تا ئێستاش ناوه‌كه‌ی فێر نه‌بووم شكاندمان! هه‌ر كه‌سێكی تریشیان بهێنایه هه‌ر دهمانشكاند".
له تۆماره ده‌نگییه‌كه‌دا بافڵ تاڵەبانی ئەوەش دەخاتەڕوو، "باوه‌ڕ به میدیا مه‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌تانه‌وێت باوه‌ڕبكه‌ن سه‌یری ده‌زگاكانی شاناز خان بكه‌ن. به‌ڵی وایه، ئێمه دوو كاندیدمان هه‌بوو، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه سیاسه‌ته‌كه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دروست بوو، سیاسه‌ته‌كه‌ی براده‌ره‌كانی تر كه ئه‌یانه‌وێت به نه‌وعێكی تر باسبكه‌ن هه‌ڵه‌یه"!.
لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت "ئێستا ئه‌چینه‌وه بۆ لای كاك به‌رهه‌م، ئاگاتان له خۆتان بێت، ئاگاتان له یه‌كتری بێت، ئاگاتان له د. له‌تیف ڕه‌شید بێت".
له كۆتایی قسه‌كاندا سه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌شڵێت: "قه‌ت جارێكی تر شه‌ڕ له ئێمه نابه‌نه‌وه، چۆن ئه‌مجار شكاندمانن ١٠٠ جاری تریش دهیانشكێنین.ئه‌مجاره له كوردستان دهیانشكێنین".
سەرۆکی یەکێتی جەخت لەوە دەکاتەوە " ئه‌گه‌ر راستده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر حزبن و ئه‌وێرن و ئه‌گه‌ر ئه‌توانن شه‌ڕی یه‌كێتی بكه‌ن با بێنه پێشه‌وه قانونێك دابنێن كه قانونی هه‌ڵبژاردن بێت و داواكاری هه‌موو حزبه‌كان بێت. هه‌ڵبژاردنێكی راستی بكه‌ین له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، ئهوكاتن، بۆتان ده‌رئه‌كه‌وێت یه‌كێتی كێیه، ئه‌وانیش وه‌زی خۆیان ئه‌زانن".