ڤیدیۆ.. لە بەندیخانەی ئێڤین لە تاران خۆپیشاندان دەستیپێکرد
هێزی ئەمنی رەوانە کرا بۆ سەرکوتکردنی

لە بەندیخانەی ئێڤین لە تاران کە لە مێژە بە بەناوبانگترین بەندیخانە دادەنرێت لە سەرکوتکردنی ئازادیخوازاندا، ئەمشەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەستیپێکرد.

بەپێی پەیجی ماڵپەڕ و لە هەژماری توڕەکۆمەڵایەتییەکانی ئۆپۆزسیۆنی کۆماری ئیسلامی چەندان ڤیدیۆیان بڵاوکردۆتەوە، کە لە بەندیخانەی ئێڤین کە لەناو جەرگەی تاراندا خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەستیپێکردووەو لە بەیدیخانەکەوە دوکەڵ بەرزبۆتەوە، هاوکات لە بەندیخانەکەوە ئینزار لێدەدرێت و دەنگی تەقە دەبیسترێت.

پاشماوەیەک دەسەڵاتدارانی ئێران هێزیان رەوانەی بەندیخانەکە کردووە کە ئاماژە سەرەتاییەکان ئەوە دەردەخەن بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان نێردرابنە سەر بەندیخانەکە.

ڤیدیۆکە لە تێلگیرامی سپی ببینە..


ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەمرۆ خۆپیشاندانەکانی ئێران کە لە رووداوی کوشتنی ژینا ئەمینیەوە کڵەپەی سەند و زۆربەی شارەکانی ئێرانی گرتۆتەوە، مانگی تێپەڕاند.

  




PM:10:02:15/10/2022