خوێندنی باڵا چەند پێوەرێك بۆ قبوڵكردنی بڕوانامە لە زانكۆكانی دەرەوە دادەنێت


وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق رایدەگەیەنێت، پێوەرەكانی ریزبەندی هەڵسەنگاندنی شەنگەهایی و بەدەستهێنانی سێ پلەی یەكەمی ریزبەندی هەڵسەنگاندن و رێككەوتنی وەزارەتی خوێندنی باڵا لەگەڵ هەر زانكۆیەكی جیهانی مەرجن بۆ قبوڵكردنی بەدەستهێنانی بڕوانامە لە زانكۆكانی دەرەوەی عێراق.

سەڵاح فەتلاوی سەرۆكی دەزگای سەرپەرشتیكردن و هەڵسەنگاندنی زانستی لە وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی راگەیاندوە، وەزارەت چەند پێوەرێكی داناوە كە لە رێیانەوە دان بەو زانكۆ و كۆلێژە جیهانیانەدا دەنێت خوێندكارانی عێراقی بڕوانامەیان تێدا بەدەست دەهێنن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا، پێوەری یەكەم پشتبەستنە بە ریزبەندی هەڵسەنگاندنی كواڵێتی زانكۆكان بە تایبەتیش هەڵسەنگاندنی شەنگەهای و تایمز و پۆلێنكردنی كیوس.

هەروەها دەڵێت، پێوەری دووەم بریتییە لە بەدەستهێنانی پلەی یەكەم و دووەم و سێیەم لە یەكێك لەو سێ هەڵسەنگاندنەی ئاماژەیان پێدراوە بۆ پۆلێنكردن و ریزبەندی كردنی زانكۆكان، پێوەری سێیەمیش بریتییە لە رێككەوتنی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق لەگەڵ هەر زانكۆیەك لە جیهاندا.



PM:10:49:16/10/2022