دەرماڵەی ئیستسنائی بۆ راوێژکاران دەدردەچێت



وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیاریدا گۆڕانکاریی لە موچە و دەرماڵەی راوێژکاران بکات، هاوکات دەرماڵەی ئیستنائیان بۆ دەرچووە.
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی کە دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە، بڕیاردراوە موچە ودەرماڵەی پلەی راوێژکاران کە دادەمەزرێن پلەی پلەی (أ) مەرتەبەی (1) دوو ملیۆن و ٤١٣ هەزار دینار بێت.  
  
بەپێی ئەو نوسراوە، سەرجەم راوێژکارەکان دەرماڵەی ئیستیسنائیان بەبڕی دوو ملیۆن دینار بۆ خەرج دەکرێت، کارکردن بە رێنماییەکانی پێشووش رادەگیرێت. 

بەپێی زانیارییەکانی " سپی " پێشتر بە گوێرەی ڕێنمایی دارایی دەبوایە ڕاوێژکار مانگانە سێ ملیۆن و نیو دەرماڵەیان هەبێت، بەڵام حکومەت کاری بەم ڕێنماییە نەکرد و تا ئەمڕۆ تەنها ملیۆن و نیوێکیان بۆ خەرج دەکردن، ئەمە لەکاتێکدا ڕاوێژکارانی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم ڕێنماییەکەی وەزارەتی داراییان بەسەردا جێبەجێدەکراو مانگانە سێ ملیۆن و نیو دەرماڵەیان بۆ خەرج دەکردن.
پاش ڕێکخستەوەی مووچە و دەرماڵە حکومەت بڕیاری دا سەرجەم راوێژکارانی هەرێم وەک یەک لێ بێت، دەرمالەی راوێژکارانی سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمان لە سێ ملیۆن و نیوەوە کرایە دوو ملیۆن و نیو، راوێژکارانی حکومەتیش وەکو ئەوانەی لێدێت، واتە دەرماڵەی مانگانەی راوێژکارانی حکومەت ملیۆنێک زیادی کرد، بەمەش سەرجەم راوێژکاران لە هەرێمدا مانگانە دوو ملیۆن نیویان بۆ خەرج دەکرێت .

لە هەرێمی کوردستان ناڕەزایەتییەکی گەورە بەرامبەر مووچە و دەرماڵەی پلە باڵاکان لە سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکایەتی حکومەت و پەرلەمان لە ئارادایە.  



PM:07:04:19/10/2022