بەڕێوەبەری بەشی شێرپەنجە لە وەزارەتی تەندروستی نەجەف ڕایدەگەیەنێت" چوار حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک پیاواندا تۆمارکراوە".
سندوس عادل حەمدانی بەڕێوەبەری هۆبەی شێرپەنجە لە وەزارەتی تەندروستی پارێزگای عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە له راگهیهندراوێكدا ئاماژەی بەوەکرد" زۆربهی نهخۆشهكانی تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک لە پیاواندا ئەوانەن قهڵهون و چەوری لە دەوری مەمکیان کۆبووەتەوە".
ئاماژهی بهوهشكرد، بەشێکیان له هۆڵهكانی له شجوانی پڕۆتینیان بهكارهێناوە بهبێ چاودێریكردن یان راوێژكردن به پزیشك.
ئاماژەی بەوەشکردووە، چەندین هۆکار هەن بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک، هەروەها شێرپەنجەی مەمک لە پیاواندا بە زۆی بە مەترسیدار و کوشندە دەناسرێت و ناتوانرێت بە نەشتەرگەری بنبڕ بکرێت، بە تایبەتی کە پیاوان بە دەگمەن راوێژ بە پزیشک دەکەن لەو بارەیەوە.
لە بەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا سندوس عادل داوا لە هاوڵاتییان دەکات" بۆ دەستنیشانکردنی ئەم نەخۆشییە پشکینین بکەن، وەک چۆن زوو دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک ژنان و پیاوان ڕزگار دەکات".