نووسەری كتێبی (ئایەتە شەیتانییەكان) چاوێكی لەدەستدا


سەلمان روشدی، نووسەری ناسراوی كتێبی (ئایەتە شەیتانییەكان) چاوێكی ەدەستداوە و دەستێكیشی لەكار كەوتووە.

ئاندرێو ویلیا، بەڕێوەبەری كارەكانی سەلمان ڕوشدی لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی (ئیپانیۆڵ ئەلپایس) دەڵێت "ئەو كەسەی پەلاماری ڕوشدی داوە، 15 جار چەقۆی لە سنگی داوە و مەبەستی بووە بیكوژێت".

روشدی دوای بڵاوكردنەوەی ڕۆمانی (ئایەتە شەیتانییەكان)، بەردەوام هەڕەشەی كوشتنی لێ كراوە و چەندین جاریش لە هەوڵی كوشتن ڕزگاری بووە، تا لە مانگی هەشتی ئەمساڵدا، لە كاتی بەشداریكردنی لە پرۆگرامێكدا كەسێك چووە سەر شانۆ و دایە بەر چەقۆ.

ئاندریۆ وتویەتی "ڕوشدی چاوێكی لەدەست داوە و سێ برین لە ملی هەن كە زۆر جددین، دەستێكیشی بەتەواوی لەكار كەوتووە و ناتوانێت بیجووڵێنێت.''



PM:05:55:24/10/2022