نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامی) ڕایدەگەیەنێت" حكومەتەکەی سودانی رووبه‌ڕووی چه‌ندین ئاڵنگاری جددی ده‌بێته‌وه كه پێویستی به كرده‌وه‌ی چاره‌نووساز هه‌یه".
نوێنەرایەتییەکە لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی دەست ماڵپەڕی (سپی) کەوتووە ئاماژەی بەوەکردووە" پێشوازی لە پێدانی متمانەی پەرلەمان دەکەین بە حکومەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران و تەواوبوونی خێرای پێکهێنانی کابینەکەی ئێستا نوێنەرایەتی هەنگاوی جەوهەری داهاتوو دەکات".
ئەوەش هاتووە" حكومه‌تی نوێ رووبه‌ڕووی چه‌ندین ئاڵنگاری جددی ده‌بێته‌وه كه پێویستی به كرده‌وه‌ی چاره‌نووساز هه‌یه و ئه‌مه‌ش بریتی ده‌بێت له چاره‌سه‌ركردنی گه‌نده‌ڵی سیستمی له عێراق و جێبه‌جێكردنی چاكسازییه زۆر پێویسته‌كان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری گونجاو بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیان".
نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان هەر لە بڵاوکراوەکەدا جەختی لەوەشکردەوە، بۆ هەمەچەشنکردنی ئابووری، هاندانی بەشداریکردنی ماناداری ژنان و گەنجان، چارەسەرکردنی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، کۆتاییهێنان بە بێ سزای لێپرسینەوە لە تاوانباران و کۆنتڕۆڵکردنی چەکدارە نادەوڵەتییەکان لە هەمان کاتدا درێژکردنەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت، ئەمە گرنگی ئیرادەی هەموو لایەنەکان بۆ دابینکردنی چارەسەری بەرجەستە دەسەلمێنێت.
نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا پابەندبوونی خۆی دووپاتدەکاتەوە بۆ پشتیوانیکردن لە حکومەتی نوێی عێراق.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا و له‌و دانیشتنه‌دا بە زۆرینەی دەنگ متمانه‌ی بە محه‌مه‌د شیاع سودانی و وه‌زیرەکانی حكومه‌ته‌کەی بەخشی.