هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە ناوەندەکانی خوێندن لە کەرکوک قەدەغکرا

‌دوو ئاڵایش نابێت، تەنها ئاڵای عێڕاق
وەزارەتی پەروەردەی عێراق جگە لە هەڵکردنی ئاڵای عێراق لە ناوەندەکانی خوێندن لە پارێزگای کەرکوک، هەڵکردنی هەر جۆرە ئاڵایەکی تر بە کوردستانیشەوە قەدەغە دەکات.

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی عێراق کە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ دەرچووە جگە لە هەڵکردنی ئاڵای عێراق، هەڵکردنی هەر جۆرە ئاڵایەکی تر بە ئاڵای کوردستانەوە قەدەغە دەکات.

ئەو نوسراوە ئاراستەی سەرجەم خوێندنگاکانی پارێزگاری کەرکوک کراوەو دەبێت ناوەندەکانی خوێندنی کوردیش لە شارەکە کە جاران ئاڵای کوردستانیان هەڵکرد، لایبەرن و بیگۆڕن بۆ ئاڵای عێراق.

لە نوسراوەکەدا هاتووە هەر کەسێکی سەرپێچی ئەم بڕیارە یاساییە بکات رووبەرووی سزای یاسایی و دیسپلینی دەبێتەوە، وەک لە نوسراوەکەدا هاتووە هەڵکردنی ئاڵای عێراق پاراستنی شکۆی وڵاتە.





PM:02:21:02/11/2022