بەپێی به‌رنامه‌ی كاری كۆنگره‌ی (١٤)ی پارتی دیموكراتی كوردستان، کاتژمێر (١٠:٠٠)ی به‌یانی ئەمڕۆ دانیشتنی یه‌كه‌می کۆنگرەی پارتی ده‌ستپێده‌كات و راپۆرتی لیژنه‌كان ده‌خوێندرێته‌وه، کاتژمێر (٢:٠٠)ی پاشنیوه‌ڕۆش ئه‌ندامانی نوێی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵده‌بژێردرێن.
بەپێی زانیارییەکان، پرۆسه‌ی ده‌نگدان به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی دەبێت، بڕیارە هەر ئه‌مشه‌و پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه بەڕێوەبچێت.
دوێنێ پێنجشه‌ممه، كۆنگره‌ی ١٤ی پارتی دیموكراتی كوردستان له دهۆك ده‌ستیپێكرد، له رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌دا مه‌سعود بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی پارتی هەڵبژێردرایەوە، هەریەكە لە نێچیرڤان بارزانی وه‌ك جێگری یه‌كه‌م و مه‌سرور بارزانیش وه‌كو جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئەو حیزبە هه‌ڵبژێردران.