گۆرانیبێژی باشووری کوردستان پەرواز حسێن بە بڵاوکردنەوەی بەرهەمێکی نوێی دەرکەوتەوە.
گۆرانی (وەرە) کارێکی نوێی هونەری پەروازە، کە لە كەناڵی تایبەتی خۆی یوتیوب بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاویکردووەتەوە و لە تێكستی سامی ئەرگوشییە، گۆران ساڵحی هاوسەری ئاوازەكەی بۆ داناوە، رێناس كورداخ كاری دابەشكردنی بۆ ئەنجامداوە و لە دەرهێنانی رێگا بەرزنجییە.
پەرواز حسێن لە ساڵی ١٩٨٩ لە شاری رانیە لە دایکبووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووە و لە ئێستادا خاوەنی دووکچن بە ناوەکانی (گلێنە و گۆنا)، پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە کێبرکێی عەرەب ئایدڵدا وەک کچە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد، لە ئێستاشدا خاوەنی چەندین بەرهەم و ڤیدیۆ کلیپە بە زمانی کوردی و عەرەبی.