راوێژکارێکی بارزانی پەیامێک بۆ مەدرەسەی " ئیرهابی فیکری " دەنێرێت


راوێژکارێکی بارزانی سەرۆکی پارتی دوای دەرنەچوونی لە کۆنگرەی ١٤ پارتیدا بە سەرکردایەتی لە ژێر ناونیشانی " پەیامێک بۆ مەدرەسە ئیرهابی فیکری " دەڵیت" بوونم بە ئەندامی کۆنگرەو و کاندیدبوونم بۆ کۆمیتەی ناوەندی بە ئەمری جەنابی سەرۆک بارزانی ، سابیقەیەکی سیاسیە لە ناوچەکە".

دەقی راگەیەنراوەکە:  
  
پەیامێک بۆ مەدرەسەی ئیرھابی فکری !  

١- من بە ریزبەندی رێکخستن نەرۆشتووم و هیچ حەقێکی حزبیم لەسەر کادرو ئەندامانی کۆنگرەی پارتی نەبوو، بۆیە ھەر دەنگێکی کۆنگرە بۆ من بە قەد ھەزار دەنگە.  
  
٢- متمانەی جەنابی سەرۆک بارزانی بە بەندە لە ساڵی ٢٠١٨ ەوە و نوێنەرایەتی کردنی جەنابیان لە چەندین مەلەفی گرنگ لە عێراقدا گەورەترین شانازییە.  
٣- چەندین سەرکردەو و وەزیر و کادری پێشکەوتوو سەرکەوتن یاوەریان نەبوو، منیش وەکو ئەوان.  
  
٤- بوونم بە ئەندامی کۆنگرەو و کاندیدبوونم بۆ کۆمیتەی ناوەندی بە ئەمری جەنابی سەرۆک بارزانی ، سابیقەیەکی سیاسیە لە ناوچەکەو پەیامێکە کە پارتی و سەرۆک بارزانی رێز لە تێکۆشەران و نیشتمانپەروەران دەگرن و متمانە و مافی بوون بە ئەندامی سەرکردایەتیان ھەیە.  
  
٥- بە نەفەسی کوردانە و نیشتمانپەروەرانە بە سەرۆکایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی و لە رێگەی پارتیمان پێشمەرگە ئاسا لە گۆڕەپانی سیاسەتدا بەرگری لە دۆزی گەلەکەمان دەکەین و خزمەت بە خاک و گەلی کوردستان دەکەین.  
  
مسعود حیدر  
راوێژکاری سەرۆک مسعود بارزانی  



PM:05:27:07/11/2022