بەرپرسی پاسەوانەکانی ئەدهەم بارزانی لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە لە ناوچەی بارزان دەستگیر کرا و تائێستا شوێنی نادیارە.
لە ڕاگەیەنراویکدا ئەدهەم بارزانی، کەسایەتی سیاسی و ئامۆزای مەسعود بارزانی ڕایگەیاند" شەوی ڕابردوو کاتژمێر (١١:٠٠) دوو ئۆتۆمبێل لە هێزەکانی ئاسایش لە گوندی بازی هەڵیانکوتاوەتە سەر (فەرید عەبدولعەزیز بازی)، بەرپرسی پاسەوانەکانم و لەگەڵ خۆیان بردوویانە".
ئاماژەی بەوەشکردووە" هێزەکە وتوویانە بە فەرمانی مەلا مستەفا مەسعود بارزانی فەرمانی دەستگیرکردنەکەیان جێبەجێکردووە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" لەسەر ڕووداوەکە پەیوەندیمان بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە کردووە و بەرپرسیاریەتی پاراستنی ژیانی ئەو ئەندامەمان دەکەوێتە ئەستۆی لایەنە پەیوەندییدارەکان".