کەجەکە: تورکیا دەیەوێت رۆژئاوای کوردستان بکاتە ئامانج


کەجەکە لە بارەی تەقینەوەکەی ئیستانبوڵەوە رایگەیاند " ئەکەپە و مەهەپە دەیانەوێت بەم تۆمەربارکردنەی کورد، رۆژئاوای کوردستان بکەنە ئامانج".
لە راگەیاندراوێکدا کە دانەیەکی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەتووە، کەجەکە لەبارەی تەقینەوەکەی ئیستانبوڵەوە دەڵێن" دەبێت هەموان ئەو راستیە بزانن، بە هەڵوێست، وتە و مامەڵەکردنیان نەبنە کەرستەیەک بۆ ئەو پلان و ئامانجانەی ئاکەپە-مەهەپە. بزوتنەوەکەمان هەرگیز پەیوەندی بە چالاکی و کردەوە لە دژی مەدەنییەکان نابێت. بزوتنەوەکەمان هەرگیز پلان بۆ چالاکی لەو جۆرە دانارێژێت و ئەنجامی نادات".

دەقی راگەیاندنی کەجەکە 

بۆ ئەوەی رۆژئاوا بکاتە ئامانج و داگیری بکات، هەوڵ دەدەات زەمینەسازی بۆ بکات دەوڵەتی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست بە زانابوون هەوڵ دەدات بە مەبەست بەرپرسیارێتی ئەو هێرشە بخاتە ئەستۆی بزوتنەوەکەمان و دەیەوێت وای نیشان بدات لە کە رۆژئاواوە ئەنجامدراوە. 
هەموو کەس باش دەزانێت کە گرنگترین لایەنی پاکتاوکاری هاوپەیمانی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست لە سەر کوردان، داگیرکردنی رۆژئاوایە. ئاشکرایە و روونە لە ئاکەپە-مەهەپە بەو ئامادەکارییەوە دەیەوێت رۆژئاوا بکاتە ئامانج و بۆ ئەوەی بتوانێت رۆژئاوا داگیر بکات زەمینەسازی بۆ دەکات. 

کاتێکی ئەنجامدانی ئەو هێرشەش واتادارە. لە کاتێکدا کە ئاشکرابوو کە ئاکەپە-مەهەپە چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت و تەرمی سەربازەکانی دەسوتێنێت، کۆمەڵگای تورکیا لەناو کێشەی قورسی ئابوریدایە، شەڕ لە دژی کوردان، سیستمی ئایینپەرست، چەتەپەرست و مافیا کەوتووەتە بەر لێپرسینەوە و ئەو دەنگانەی کە بۆ داواکاریی دیموکراسی بەرزدەبنەوە، لە کاتێکدا کە پشتیوانی کۆمەڵگا بۆ ئاکەپە-مەهەپە نامێنێت ئەو هێرشە ئەنجامدرا.

 زۆر ئاشکرایە کە ئەوە بۆ هەڵگێڕانەوە و پێچەوانەکردنی بابەتی گەرمی رۆژە، بۆ سەرلەنوێ رێکخستنەوەی قۆناغێکی تاریکە. کەی بیانەوێت قۆناغێکی تاریک دەستپێبکەن، ئەو کاتە کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدرێن و کورد تۆمەتبار دەکرێن. ئەم هێرشەی لە تەقسیمیش بەو ئامانجە کراوە. 

لەم بابەتەدا دەبێت مرۆڤ وشیار بێت. بە مەبەست دەیانەوێت هێرشبەرەکە وەک کەسێک کە خەڵکی رۆژئاوا یان سوریایە نیشان بدەن. بەم جۆرە دەیانەوێت کەشێک بخوڵقێنن. هێرشەکە لەسەر دەستی کێ کرابێت، ئەو کەسانەی دەوترێت هێرشەکەیان کردووە کورد بن یان نا، هیچ پەیوەندییەکی بە بزوتنەوەکەمانەوە نییە، هیچ پەیوەندییەکی بە هێزەکانی شۆڕشی رۆژئاواوە نییە. خۆی لە خۆیدا هێزەکانی رۆژئاواش ئاشکرایان کردووە کە هیچ پەیوەندییەکیان بەو هێرشەوە نییە. 

دەبێت هەموان ئەو راستیە بزانن، بە هەڵوێست، وتە و مامەڵەکردنیان نەبنە کەرستەیەک بۆ ئەو پلان و ئامانجانەی ئاکەپە-مەهەپە. بزوتنەوەکەمان هەرگیز پەیوەندی بە چالاکی و کردەوە لە دژی مەدەنییەکان نابێت. بزوتنەوەکەمان هەرگیز پلان بۆ چالاکی لەو جۆرە دانارێژێت و ئەنجامی نادات. ئێمە وەها بزوتنەوەیەکین کە نەک هەر لە دژی هێرشە قڕکارییەکانی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست خۆڕاگری دەکەین، داوای چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد و بە دیموکراتیکبوونی تورکیاش دەکەین و بۆ ئەوەش تێدەکۆشین. هەموان لە تورکیا ئەم راستیە دەزانن. سەرباری ئەوەی کە ئەمە راستیەکەیە و هەموو کەس دەیزانێت، هەر مامەڵەیەک کە بەو جۆرە نەبێت دەبێتە پشتیوانی بۆ هاوپەیمانی ئاکەپە-مەهەپە، خزمەت بەو پلانە تاریکە دەکات. 

هاوپەیمانی ئاکەپە- مەهەپەی فاشیست لە ئەنجامی تێکۆشان و بەرخودانی کوردان، گەلان، ژنان و هەموو هێزە دیموکراسییەکانی گەیشتووەتە لێواری رووخان. ئیتر بە دژواری پلانە فاشیستی و قڕکەرییەکانی بەڕێوەدەبات و خۆی بەسەر پێوە دەگرێت. هەروەها ئاشکرابوو کە چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت و ئەو دۆخەش زیاتر بووەتە مایە ریسوایی و شەرمەزاری بۆی، تەنگی پێهەڵچنیوە. ئەو هاوپەیمانێتیە فاشیستیە تاوان لە دژی مرۆڤایەتی دەکات و بە پلانی تاریک هەوڵ دەدات داهاتووی تورکیا تاریک بکات. داهاتوو، پارێزراوبوون و دیموکراتیکبوونی تورکیاش بە هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی فاشیستیەوە بەستراوەتەوە. هاوپەیمانی ئاکەپە-مەهەپە بۆ ئەوەی کردەوەکانی بشارێتەوە و نەهێڵێت کەس هەستی پێبکات، تەرمی سەربازەکانیشی دەسوتێنێت. 
راستی ئاکەپە-مەهەپە ئەمەیە. هەر کەس بە خۆی دەڵێت فاشیست نییە، بیر لە تورکیا دەکاتەوە، دوژمنی کوردان نییە، بە کورتی مرۆڤە و ئاکەپە-مەهەپەیی نییە، دەبێت ئەو راستیە ببینێت، هەوڵیش بدات کە ئەو راستیە لە رای گشتی تێبگەیەنێت و بەرامبەر بە پلانەکانی ئاکەپە-مەهەپە بوەستێتەوە کە لە ژێر ناوی یاسای زانیاری هەڵە هەوڵ دەدات راگەیاندن کپ بکات، راستییەکان پەردەپۆش بکات. مرۆڤبوون، دیموکراتیکبوون، بەئەخلاقبوون پێویستی بەمەیە. ئێمە جارێکیتر ئەم هێرشە کە گەلەکەمان، گەلی تورکیای زۆر ئازاردا شەرمەزار دەکەین و خەمگینی و دڵتەنگی خۆمان بۆ قوربانیان و بریندارەکان دەردەبڕین. لەسەر ناوی بزوتنەوەی ئازادیی کورد بەڵێنمان بۆ بونیادنانی یوتوپیای ئازادی و دیموکراسی دوبارە دەکەینەوە، کە ئێمە ئەو بەڵێنەمان بە گەلەکەمان و گەلانی تورکیاداوە. ئێمە هەر بۆ ئەوەش لەناو تێکۆشاندا دەبین. ئێمە جارێکیتر بە شێوەیەکی روون دەڵێین، هیچ پەیوەندییەکی بزوتنەوەکەمان بەو هێرشەوە نییە. ئەو مامەڵەکردنەی کەو هەوڵ دەدات بەرپرسیارێتی هێرشەکە بخاتە ئەستۆی بزوتنەوەکەمان، دەریدەخات کە ئاکەپە-مەهەپە لەناو پلانێکی نوێی تاریکدان. ئێمە سەرلەنوێ داوا لە هەموو کەس دەکەین، وشیار بن و هەوڵ بدەن لە راستیەکە



PM:03:48:15/11/2022