لە خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هاوڵاتییەکی دیکەی کورد کوژرا

لە خۆپیشاندانەکانی شەوی رابردووی رۆژهەڵاتی کوردستاندا هاوڵاتییەکی دیکەی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە کوژرا. 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەوەڵای کوردپا، لە خۆپیشاندانەکانی شەوی رابردووی رۆژهەڵاتی کوردستان هاوڵاتییەکی کورد بە ناوی (فواد محەمەد)ی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بریندار کرا. 

ئاماژەی بەوەشکرد، هاوڵاتییەکە خەڵکی گوندی ماویانە و تەمەنی (٣٨) ساڵە و خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە، دوای رووداوەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری کـامێران کراوە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا. 


PM:03:04:16/11/2022