ژن و پیاوێك لە رووداوێكدا گیانیان لەدەستدا


ئەمڕۆ لە سنوری پارێزگای دهۆك بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆوە ژن و پیاوێك گیانیان ەدەستدا و منداێكیشیان برینداربوو.

بەپێی زانیارییەكانی (سپی)، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی سەرەكی لە قەزای شێخان سەر بە پارێزگای دهۆك بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆوە، عوبەید عەبدوڵا كە فەرمانبەرە لەگەڵ هاوسەرەكەی گیانیان لەدەستداوە و مندالێكیشیان لەگەڵدا بوو بە سەختی بریندار بووە.

ساڵانە بەهۆی رووداوەكانی هاتووچۆوە بە سەدان هاوڵاتی گیان لەدەست دەدەن و بریندار دەبن.



PM:02:27:17/11/2022