پاسێکی گەشتیاران لە بێخاڵ وەرگەڕا

ئێوارەی ئەمڕۆ هرینی پاسێکی گەشتیاری لە ناوچەی گەشتیاری بێخاڵ لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی قەزای سۆران تووشی ڕووداوێکی هاتووچۆ بوو، کە بەهۆیەوە چەند کەسێک بوونە قوربانی. 

بەپێی زانیارییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ پاسێکی گەشتیاران لە ناوچەی گەشتیاری بێخاڵ لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کە (٤٠) گەشتیاری تێدا بووە وەرگەڕا.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ڕووداوەکەدا پێنج گەشتیار گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەشیان برینداربوون. 

سەرجەم گەشتیارەکان لە رەگەزی عەرەبن، دوای رووداوەکەش تیمەکانی فریاگوزاری خێرا گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و سەرجەم بریندارەکانیش بۆ وەرگرتنی چارەسەر گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە. 


PM:04:49:18/11/2022