هاوسه‌رى سکرتێری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی كۆچى دوایی كرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە هاوسەری فەرید ئەسەسەرد سکرتێری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد. 

ژیان محەمەد عەلی هاوسەری فەرید ئەسەسەرد سکرتێری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی (٦١) ساڵیدا گیانی لەدەستدا. 

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارەتەرمەکەی لە سلێمانیەوە بەرەو شاری هەولێر بەڕێبکرێت و لەوێ ئەسپەردەی خاک بکرێت، هەر ئەمڕۆش لە هەولێر یەکەم ڕۆژی پرسەکەی بەڕێوەدەچێت و بڕیارە سبەینێیش دووەم ڕۆژی پرسەکەی لە پارێزگای سلێمانی دابنرێت.


PM:01:27:23/11/2022