ئێستا لە هاوینەهەواری دوکان بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ سەرکردەی حیزبەکان لە کۆبوونەوەدایە، میدیای یەکێتی دەڵێت مەبەستی کۆبوونەوەکە قسەکردنە لەسەر" راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی چه‌وتی حكومڕانی ".
میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردۆتەوە، ئه‌مڕۆ پێنج شەممە هێزه سیاسییه كوردستانییه‌كان له‌هاوینه هه‌واری دوكان له‌سه‌ر ئاستی باڵا كۆده‌بنه‌وه كه له‌لایه‌ن بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه بانگهێشتنامه‌ی ره‌سمی بۆ كه‌سی یه‌كه‌می حزبه‌كان نێدراوه.
میدیای یەکێتی باس لەوە دەکات " یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی كردوه‌و گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسی یه‌كده‌نگی له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ پرسه چاره‌نوسازه‌كان و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر – به‌غدا و هه‌روه‌ها چاكسازی و راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی چه‌وتی حكومڕانی ده‌كرێت و چه‌ند بابه‌تێكی گرنگی دیكه‌ی جێبایه‌خ ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كان ده‌بێت".
کۆبوونەوەی ئەمرۆ بە بێ بەشداری نوێنەری پارتی و نوێنەری نەوەی نوێ بەڕێوە دەچێت، بەپێی زانیاریەکانی سپی، نەوەی نوێ رەتیکردۆتە بەشداری کۆبوونەکە بکات، دیاری نییە پارتی بانگهێشتکراوە، یان ئاگادار نەکراونەتەوە.