ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی سودانی و خامنەیی ئاشكرابوو


محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەستور رێگەنادات خاكی عێراق ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ.  

سودانی لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ عەلی خامنەیی، رابەری باڵای ئێران لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "سوپاسی خۆی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران دەربڕی بۆ پاڵپشتیكردنی لە عێراق و پاڵپشتیكردنی لە شەڕی تیرۆر"، جەختیكردەوە لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی هەوڵە هاوبەشەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، توندڕەوی و مادەی هۆشبەر.  

سودانی ڕوونیكردەوە "حكومەت پابەندە بە دەستووری عێراق كە قەدەغەی دەكات عێراق ببێتە شوێنی هەڕەشەكردن بۆ سەر دراوسێكانی".  

هەروەها عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی ئێران رایگەیاندووە "ئاسایشی عێراق ئاسایشی كۆماری ئیسلامییە".  



PM:07:40:29/11/2022