ئینریکی: بەڕازیل یەکەم پاڵێوراوی نازناوەکەیە و ئیسپانیاش سەرنەکەوتووە

 لویس ئێنریکی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا پێش ئەوەی سبەی پێنجشەممە ڕووبەڕووی ژاپۆن ببێتەوە لە قۆناغی سێیەم و کۆتایی کۆمەڵەی E مۆندیالی ٢٠٢٢ کە ئێستا لە قەتەر بەڕێوەدەچێت بەشداری،کۆنفرانسیکی کرد.
 ئیسپانیا لە مۆندیالی 2022ی قەتەر ڕیزبەندی کۆمەڵەی یەکەمی گرتووە، بە 4 خاڵ، ژاپۆنیش بە 3 خاڵ پلەی دووەمی بەدەستهێناوە، کۆستاریکا بە جیاوازی گۆڵ لە پلەی دووەم دێت، لە کۆتاییشدا ئەڵمانیا بە،خاڵێک دێت.

 ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئێمە بۆ بردنەوە دەچینە ناو یارییەکەی ژاپۆنەوە.

 لویس ئێنریکی، ڕاهێنەری  ماتادۆری ئیسپانی ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێک کەس هێشتا درک بەوە ناکەن کە ڕەنگە سبەی بچینە دەرەوە، سبەی یاری دەکەین بۆ بەدەستهێنانی پلەی یەکەم.

 لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەو ئامانجەی کە پێش گەشتکردن بۆ دۆحە لە یاریزانەکاندا چاندبووم، چێژوەرگرتنە لە تۆپی پێ، ئەگەر حەزت لەو کارە بوو کە ئەنجامی دەدەیت، ئەوەی پێشکەشی دەکەیت زۆر باش دەبێت.

 ئینریکی  وتیشی: لەگەڵ یاریزانەکان قسەم کرد سەبارەت بەو هەڵانەی کە لە دوایین یاری ئەڵمانیادا دوو جار ڕوویانداوە، ئەگەر پلەی یەکەم بەدەست بهێنین ئەوە ڕوونە کە لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا ڕووبەڕووی بەڕازیل دەبینەوە، بەڕازیل یەکەم پاڵێوراوی مۆندیالە، ئەوان شێوازێکی دیار و تیپێکی یەکگرتوویان هەیەو،بە هیواین یاریان لەگەڵ،بکەین".

 ڕاهێنەری لارۆخا پەیامێکی توندی ئاراستەی تیپەکانی مۆندیال کرد و وتی: دووبارەی دەکەمەوە، ئەم تیپە ئیسپانییە یەکێکە لە باشترین تیپە بەرگرییەکانی ئەم پاڵەوانێتییە، هەموو تیپەکە بەشداری ئەم کارە دەکەن.

 ئینریکی هۆشداری دایە یاریزانە ئیسپانییەکان سەبارەت بە بەهێزی هەڵبژاردەی ژاپۆنی و وتی: تیپی ژاپۆنی ڕکابەرێکی توند و تیژە، هەروەها توانایەکی زۆر گەورەیان هەیە بۆ گۆڕینی بۆ هێرشبردن، ژاپۆن تاقیکردنەوەیەکی نایاب و ڕکابەرێکی ئاڵۆزە بۆ ئێمە.

 ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا جەختی لەوە کردەوە: سبەی بەرامبەر ژاپۆن هیچ مەترسیەک،دروست،ناکات  هەر یاریزانێک ئامادە نەبێت یان لە ڕووی جەستەییەوە ماندوو نەبێت، بەشداری یارییەکە ناکات.

 ئێنریکی لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ئاساییە ڕاهێنانەکان ڕۆژانی پشوو لەخۆ بگرن، بەو پێیەی ئێمە خەڵکی مەریخ نین، پێویستە پشوو بدەین، ئەگەر سبەی سەرکەوین بۆ قۆناغی ١٦، ئەوا ڕۆژێکی پشوو بە یاریزانانیش دەدەم لەگەڵ خێزانەکانیان”.

 شایەنی باسە، هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە مۆندیالی 2022ی قەتەر لە پێشەنگی کۆمەڵەی E دایە، بە کۆکردنەوەی 4 خاڵ، ژاپۆنیش بە 3 خاڵ پلەی دووەمی گرتووە، دوای ئەویش کۆستاریکا بە جیاوازی گۆڵ، لە کۆتاییشدا ئەڵمانیا بە خاڵێک دێت خاڵ.


PM:05:50:30/11/2022