چوار رۆژە وەفدێکی حکومەتی هەرێم سەرقاڵی کۆبوونەوەن لەسەر پشکی هەرێم لە بودجەی ٢٠٢٣ ی عێراقدا و لەبەر کەمی ماوە کە دەبێت لەماوەی هەفتەیەکدا یەکلایی بێتەوە، گفتوگۆکان گوزرانەوە بۆ پەرلەمانی عێراق و یەکلاییکردنەوەی.
هەر ئەمڕۆ، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگەیاند" هەردوو لیژنەی باڵای "حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ"ـی لە شاری بەغدا کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لە بارەی چەند دۆسیەیەک کرد بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا لە چوارچێوەی دەستوور".
" هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگی ئەم قۆناغە بۆ گەیشتن بە رێکەوتنی هاوبەش لە چوارچێوەی دەستوور و کارنامەی كابینه‌كه‌ی سوودانی کە لایەنە سیاسەکانی پێکهێنەری حکومەتی نوێ لەسەری رێكکەوتن و لە ئەنجومەنی نوێنەرانیش پەسەندکراوە".( راگەیەندراوەکەی فەرمانگە ئاماژەی بۆ دەکات).
هەروەها هاتووە" لە کۆبوونەوەکەی نێوان لیژنه‌ی باڵای هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی، پرسی بودجە، نەوت، چاودێری دارایی و دەروازە سنوورییەکان وەک تەوەری سەرەکی گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوەکە".
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەڵێت، کۆبوونەوەکانی نێوان ھەردوولا بەردەوام دەبێت بۆ چارەسەرکردنی تەواوی دۆسیە هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
ئەوە لە کاتێکدایە هەرێم داوای رێژەی ١٧% بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ دەکات، بەلام بەغدا گفتوگۆ لەسەر ١٤% دەکات، پێشبینی دەکرێت بودجەی عێراق بۆ ئەو ساڵە زیاتر لە ١٠٠ ملیار بێت.