هەڵبژاردەی بەرازیل ئەمڕۆ گورزێکی کوشندەی بەرکەوتوو دوو یاریزانی لە مۆندیال لە دەستدا.
بەهۆی پێکانەوە بەرازیل، گابرێل خیسۆس و ئەلێکس تێلێسی لە مۆندیال لە دەستداو چیتر ناتوانن یاری بکەن.
خیسۆس لە بەرامبەر کامیرۆن تووشی پێکان بوو، یاریزانەکە نزیکەی 3 هەفتە بەهۆی پێکانەوە لە ئەژنۆی ڕاستدا دووردەکەوێتەوە.
تێلێس لە ئەژنۆی ڕاستیدا تووشی پێکان بوو و بارودۆخی لە خیسۆس سەختترەو بە شداری هیچ یاریەکی مۆندیال ناکات.
بەرازیل شەوی رابردوو لە خولەکی91بە گۆڵێکی خاوێن دۆڕا. بەڵام بە یەکەمی گروپەکەی گەیشتە قۆناغی شانزەو رووبەڕووی کۆریای باشوور دەبێتەوە.