ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان روویدا

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری قامشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان ئۆتۆمبێلێك تەقییەوە.

به‌پێی هەواڵی ئاژانسی هاوار نیوز، کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەكی قووەتلی شاری قامشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان ئۆتۆمبێلێك تەقییەوە، کە بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بریندار بووە و دوای رووداوەکە هاوڵاتییەکە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لە ئێستادا ڕەوشی تەندروستی جێگیرە، هەروەها زیانێکی زۆری مادیش بەر ئەو ئۆتۆمبێلانە کەوتووە کە لە نزیک شوێنی تەقینەوەکە بوون.

تا ئێستا نازانرێت تەقینەوەکە لە ڕێگەی بۆمبەوە یان بەهۆی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیاوە ڕوویداوە.


AM:09:31:05/12/2022