باوەڕ ناکەن بۆچی راهێنەری بەرازیل گۆڵچی سەرەکی گۆڕی

لە یاری نێوان بەرازیل و کۆریای باشوور لە قۆناغی شانزەی مۆندیالی 2022،لە خولەکی 80ی یارییەکەدا، تیتی راهێنەری بەرازیل لە شوێنی ئەلیسۆنی گۆڵچی سەرەکی  وێڤەرتنی بەشداری پێکرد کە گۆڵچی سێیەمەو بڕیارێکی سەیر بوو.


رۆژنامەکانی بەرازیل ئاشکرایان کرد  بەهۆی ئەوەی تیتی دەیەوێت هەموو یاریزانانی پێکهاتەی بەڕازیل کە 26یاریزانن، لەم مۆندیالەدا یاریی بکەن ،بۆیە یاری بە گۆڵچی سێیەم کردووە، چونکە ئەنجامی یاریەکە بە دڵی راهێنەر بووە.


AM:01:16:06/12/2022