پەرستارێك لە سلێمانی بوو بەیەكێك لەكاریگەترین ئافرەتەكانى جیهان بۆ ئەمساڵ


پەرستارێك لە نەخۆشخانەی سوتان لە شاری سلێمانی بووە یەكێك لە كاریگەرترین ئافرەتەكانی ئەمساڵ.

ئاژانسی بی بی سی لیستی ئافرەتانی كاریگەری لەجیهان بۆ ساڵی 2022 ئاشكراكرد كە ئەو لیستە پێكهاتووە لە100 ئافرەت لەسەرانسەری جیهان وەك میوزیستان و گۆرانیبێژ و هونەرمەند و وەرزشەوان و چالاكوان و پیشەكار ، لەنێو ئەو لیستەدا ناوی پەرستار (نیگار مارف) لەیەكەی سووتاوی لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری لەشاری سلێمانی تێدایە.

لە لیستی ئافرەتانی كاریگەر لەجیهاندا هاتووە كارەكانی پەرستار (نیگار مارف) بریتیە لەچارەسەركردنی ئەو ژنانەی خۆیان سووتاندووە و ئاگریان لەخۆیان بەرداوە و ناوبراو نزیكەی 25 ساڵە لەنەخۆشخانەی سلێمانی بۆ سوتاوی و نەشتەرگەری جوانكاریی لەشاری سلێمانی كاردەكات لەبواری سووتانی منداڵان و چاودێری چڕ و هەروەها چارەسەری ئەو نەخۆشانە دەكات كە تووشی سووتان بوون.



PM:08:51:06/12/2022