هەڵبژاردەی مەغریب مێژوویەکی تۆمارکرد و سەرکەوت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی جیهانی قەتەر، دوای ئەوەی بە لێدانی سزا لە هاوتا ئیسپانیەکەی بردەوە، دوای کۆتایی هاتنی گێمە ئەسڵی و زیادەکان، بە یەکسانبوونێکی بێ گۆڵ.
لویس ئینریکی راهێنەری ئیسپانیا خۆی بەهۆکاری شکستەکە،دەزانێت و دەڵێت :"من یەکەم بەرپرسم لە دۆڕانەکە، چونکە 3 یاریزانی یەکەمم هەڵبژارد بۆ لێدانی لێدانە سزاکان بۆنۆی گۆڵچی مەغریبیش گۆڵپارێزێکی سەرسوڕهێنەرە لەم لایەنەدا".
لەسەر داهاتووی ئینریکی،وتی:" کاتی گونجاو نییە باسی بکەم، ئێستا دەمەوێت بگەڕێمەوە ماڵەوە. هەفتەی داهاتوو لەگەڵ سەرۆکی تۆپی پێ قسە دەکەین سەبارەت بە داهاتووم،دەزانم کە ڕوبیالێس و مۆلینا دەیانەوێت بە هەموو ژیانم لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی بەردەوام بم، بەڵام دەبێت بیر لەوە بکەینەوە کە چی باشترینە بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی و چی باشترینە بۆ من بە شێوەیەکی شەخسیش، بەڵام ئەمە نییە کاتی بیرکردنەوە، هەفتەی داهاتوو دەیبینین”.
لەسەر ئەنجامی یاریەکە ئینریکی،وتی: بەداخەوە 100% ئاستی خۆمانمان بەخشی و ئێستا دەبێت دەستخۆشی لە براوە بکەین، داوای لێبوردن دەکەم بۆ هاندەران چونکە پشتگیریان کردین، ببورن".
لویس ئێنریکی: یاریزانەکان هەرچی داوام لێکردوون وەک پێویست کردیان، بەڵام وەرزش بریتییە لە بردنەوە و دۆڕان، ئێمەش تەنها نوێنەرایەتی خۆمان ناکەین، بەڵکوو وڵاتەکەمانە، ئێستاش دەبێت نیشانی بدەین کە دەزانین چۆن شکست قبوڵ بکەین. "
ئێنریکی لە کۆتایدا وتی: تۆپی پێ وەرزشێکی نایابە، بەڵام ڕوونە کە تیپ هەیە بەبێ هێرشبردن دەتوانێت سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، ئێمە زاڵ بووین و هەلمان دروستکرد، 11 لێدانمان هەبوو هەندێکیشیان لەسەر گۆڵ بوون، بەڵام لە کۆتاییدا لێدانی سزا تێچووی زۆری لەسەر ئێمەی هەبوو، شانازی بە یاریزانەکانەوە دەکەم و پیرۆزباییان لێدەکەم".