ئێنریکی دووپاتی دەکاتەوە کە ئیسپانیا لە مەشقەکاندا هەزار لێدانی سزای ئەنجامداوە

 
 لویس ئێنریکی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا ڕایگەیاند، پێش ئەوەی بە لێدانی سزا بەرامبەر مەغریب شکستیان هێنا، فەرمانی بە تیپەکەی کردووە هەزار لێدانی سزا جێبەجێ بکەن.
 تیپەکەی ئینریکی ڕاهێنەر لە قۆناغی شانزەی مۆندیالدا دۆڕا، دوای ئەوەی نەیتوانی هیچ لێدانی سزایەک گۆڵ تۆمار بکات

 یارییەکە بە ئەنجامی 0-0 کۆتاییهات و ئیسپانیا زاڵ بوو بەسەر کۆنتڕۆڵی تۆپدا، پێش ئەوەی مەغریب ئاستی خۆی نیشاندا و بە لێدانی سزا بە ئەنجامی 3-0 بردەوە.


 پابلۆ سارابیا و کارلۆس سۆلەر و سێرجیۆ بوسکێتس یاریزانانی ئیسپانیا نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن، سەرەڕای ئەوەی ئینریکی ڕاهێنەر بە تیپەکەی وتووە لانیکەم هەزار لێدانی سزا مەشق بکەن پێش ئەوەی سواری فڕۆکەکە بن بۆ ئیسپانیا بەرەو قەتەر.
 ئینریکی زۆر حەزی دەکرد دوبارە نەبێتەوە لە شکستی ئیسپانیا بە لێدانی سزا بەرامبەر ئیتاڵیا لە قۆناغی پێش کۆتایی یۆرۆی ٢٠٢٠.

 ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەڵێت: بە خەیاڵمدا دێت ئەرکی ماڵەوەیان ئەنجامداوە.

 وتیشی: زیاتر لە ساڵێک لەمەوبەر لە کەمپێکی ئیسپانیا پێم گوتبوون دەبێت بێنە ئێرە و لانیکەم هەزار لێدانی سزا وەربگرن، ئەگەر چاوەڕێی ئەوە بکەیت تا دەگەیتە ئێرە بۆ ئەوەی مەشقی لێدانە سزاکان بکەیت.

 ئۆنای سیمۆنی گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئیسپانیا یەک لێدانی سزای  مەغریبی  گەراندەوە، پێش ئەوەی ئەشرەف حەکیمی ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان بڕیاریدا لێدانی سزای بوێرانە تۆماربکات و یارییەکە یەکلایی بکاتەوە و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی هەشتەمی جامی جیهانی ٢٠٢٢ بەدەستهێنا.


PM:02:31:07/12/2022