ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە قەزای حاجیاوای سەر بە ئیدارەی راپەڕین خانوویەک بەسەر چەند کرێکارێکدا داڕووخا، کە بەهۆیەوە چەند کەسێک بوونە قوربانی.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ بەهۆی داڕوخانی ئەسکەلە و ستارەی سەربانی ماڵێک لە شارۆچکەی حاجیاوای سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین کرێکارێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
لە ئێستادا بریندارەکان دۆخی تەندروستییان جێگیرە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.