بۆ گەشەپێدانی تەندروستی، شاری پزیشکی فاروق گرێبەستێکی گرنگ ئەنجام دەدات


گروپی ئەستەر دی ئێم بۆ چاودێری تەندروستی (Aster DM Healthcare) و شاری پزیشكیی فاروق (Faruk Medical City) گرێبەستێكیان ئیمزاكرد بۆ گەشەپێدانی خزمەتگوزارییەكانی چاودێری تەندروستی لە عێراق.

گروپی ئەستەر بۆ چاودێری تەندروستی‌ و شاری پزیشكیی فاروق لەچوارچێوەی دەستپێخەرییەكی نایابدا لەسەر ئاستی وڵات، هەوڵەكانیان یەكدەخەن لەپێناو پەرەپێدانی كەرتی چاودێری تەندروستی لە عێراق.

دوبەی، 7ی كانوونی یەكەم 2022: گروپی ئەستەر دی ئێم بۆ چاودێری تەندروستی یەكێك لە گەورەترین دابینكەرانی خزمەتگوزاری تەندروستی تەواوەتیی لە وڵاتانی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو و هیند، گرێبەستێكی ئیمزا كرد لەگەڵ شاری پزیشكیی فاروق كە پێشەنگە لە دابینكردنی خزمەتگوزاری چاودێری تەندروستی لە كوردستان ‌و عێراق، بۆ هەماهەنگیی لەبواری پەرەپێدانی تواناكان‌ و پرۆگرامەكانی‎ڕاهێنانی پیشەیی‌ و ئەكادیمی كارمەندانی پزیشكی‌ و پسپۆڕانی چاودێری تەندروستی لە عێراق. شاری پزیشكیی فاروق بەشێكە له گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان كە یەكێكە لە گەورەترین گروپەكانی وەبەرهێنان لە عێراقدا. لەڕێگەی ئەم هاوبەشییەوە، پزیشكەكانی گروپی ئەستەر دی ئێم بۆ چاودێری تەندروستی سەردانی شاری پزیشكیی فاروق دەكەن‌ و توانا پێشكەوتووەكانی بەكاردەهێنن بۆ پێشكەشكردنی راوێژكاریی تەندروستی‌ و ئەنجامدانی ئەو جۆرە نەشتەرگەرییانەی لەناوخۆدا بەردەست نین ‌و بەهۆی نەبوونیانەوە نەخۆشەكان ناچارن بەرگەی ناڕەحەتیی گەشتی دەرەوەی وڵات بگرن. گروپی ئەستەر دی ئێم بۆ چاودێری تەندروستی‌ و شاری پزیشكیی فاروق پێكەوە هەڵدەستن بە پێشكەشكردنی راهێنان‌ و پاڵپشتی ئەكادیمی بە كارمەندانی پزیشكی‌ و فریاگوزەرەكان لە شاری پزیشكیی فاروق. ئامانج لەم هەنگاوە پەرەپێدانی شاری پزیشكیی فاروق لە هەردوولاوە وەكو نەخۆشخانەیەكی جیاواز‌ و لەڕێگەی پێشكەشكردنی راهێنانی پێشكەوتووی ئەكادیمی ‌و پەرەپێدانی تواناكان، ئەمە لەپاڵ ستانداردە نێودەوڵەتییە ناسراوەكان لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی‌ و كلینیكیی پۆلێنكراوی یەكەم لەسەر ئاستی عێراق لەڕووی كوالیتییەوە. هەروەك گروپی ئەستەر دی ئێم بۆ چاودێری تەندروستی رۆڵی راوێژكاریی دەبینێت لە ئاڕاستەكردنی شاری پزیشكیی فاروق بۆ پێشكەشكردنی داواكاریی بەدەستهێنانی دانپێدانانی نێودەوڵەتی. 

هاوكات گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان‌ و گروپی ئەستەر دی ئێم بۆ چاودێری تەندروستی پاداشتێكی لێكتێگەیشتنیان ئیمزا كردووە بۆ تاوتوێكردنی دەرفەتی هاوكاری چاوەڕوانكراو بەمەبەستی فراوانكردنی بازنەی خزمەتگوزارییەكانی ئەستەر لە بواری دەرمانخانەدا لە عێراق، لەوانە دابەشكردن‌ و فرۆشتنی بەرهەمە دەرمانیی ‌و تەندروستییەكان بەشێوەی پارچە. 

دكتۆر (ئازاد موبین) دامەزرێنەر و سەرۆك‌ و بەڕێوەبەری جێبەجێكاری گروپی ئەستەر بۆ چاودێری تەندروستی لەبارەی هاوكاری نێوان هەردوو كۆمپانیاكەوە وتی:" خۆشحاڵین بە هاوبەشی لەگەڵ شاری پزیشكیی فاروق FMC لە كوردستان بۆ پاڵپشتیكردن لە كارە كلینیكییەكان ‌و پرۆگرامە ئەكادیمییەكان لە شاری پزیشكیی فاروق لە سلێمانی. ئەمە بە ئەزمونی دەیان ساڵەوە لە بواری پێشكەشكردنی چاودێری پلە سێ‌ و پلە چوار بە نەخۆشەكان، گروپی ئەستەر لە دۆخێكی باشدایە، ئەمە وادەكات شایستە بێت بۆ پێشكەشكردنی راهێنانی گشتگیر بە خەڵكانی تایبەتمەند لە بواری چاودێری تەندروستیی لە عێراق. هەروەك پزیشكە پسپۆڕەكانمان بەشێوەیەكی سیستەماتیك سەردانی شاری پزیشكیی فاروق FMC دەكەن بۆ بەشداریكردن لە چاودێری نەخۆشەكان. ئەم هاوبەشییە جارێكی تر جەخت دەكات لەسەر پابەندبوونی ئەستەر بە پاڵپشتیكردنی نەخۆشەكان‌ و هەستی برایەتی لەناو كۆمەڵگەی سنوربڕی جوگرافیی پزیشكان.

(فاروق موستەفا رەسوڵ) دامەزرێنەر و سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان ‌و شاری پزیشكیی فاروق لەمبارەیەوە وتی:" مایەی خۆشحاڵیمانە ئەم هاوبەشییە نوێیە لەگەڵ گروپی ئەستەر دی ئێم بۆ چاودێری تەندروستی رابگەیەنین. چاومان لەوەیە پێكەوە كار بكەین بۆ بەرزكردنەوەی خزمەتگوزارییەكانی چاودێری تەندروستی ‌و پەرەپێدانیان لەسەرتاسەری كوردستان‌ و عێراقدا. لەگەڵ ئەستەر دی ئێم بۆ چاودێری تەندروستی لەسەر هەموو ئاستە پزیشكی ‌و كارگێڕییەكان كاردەكەین بۆ باشكردنی كارەكانی نەخۆشخانە‌ و خزمەتگوزارییە كلینیكییەكان لەرێگەی یەكخستنی هەوڵەكانی گروپی فاروق بەو پێشینەی كە لەماوەی 45 ساڵی رابردوودا لەبواری كاركردن لە كوردستان‌ و عێراقدا هەیەتی، ئەمە لەگەڵ ئامادەیی بەهێزی شاری پزیشكیی فاروق ‌و براندە بازرگانییەكەی وەكو پێشەنگ لە بواری خزمەتگوزاریی تەندروستیی لە عێراق، هەروەها گروپی ئەستەر دی ئێم بۆ چاودێری تەندروستی لەرێگەی پێشەنگبوونییەوە لە بواری فەراهەمكردنی چاودێری تەندروستی لەماوەی 36 ساڵدا لە وڵاتانی هاریكاری كەنداو و هیند. ئێمە هەوڵدەدەین بۆ گەشەپێدانی زیاتر كەرتی چاودێری تەندروستی لە كوردستان ‌و عێراق، ئەمەش لەرێگەی بەشداریكردنی كارا لە خوێندنی پزیشكی لە بوارەكانی پەرەستیاریی‌ و زانستە بایۆپزیشكییەكان.

لەبارەی گروپی ئەستەر دی ئێم بۆ چاودێری تەندروستی

گروپی ئەستەر دی ئێم " Aster DM Healthcare Limited " بۆ چاودێری تەندروستی سنوردار یەكێكە لە گەورەترینی ئەوانەی كە خزمەتگوزاری چاودێری تەندروستی تایبەت لە وڵاتانی هاریكاری كەنداو و هیند دابین دەكات، ئەمە لەپاڵ گرنگیدانی گەوهەری بە نایابوون لە بواری كلینیكیدا. گروپی ئەستەر دی ئێم بۆ چاودێری تەندروستی یەكێكە لەو دامەزراوە كەمانە لەسەر ئاستی جیهان كە ئامادەگییەكی بەهێزی هەیە لە تێكڕای بوارەكانی چاودێری تەندروستی سەرەتایی‌ و چاودێری پلە دوو و سێ‌ و چواردا، ئەمەش لەرێگەی 30 نەخۆشخانە ‌و 121 كلینیك‌ و 459 دەرمانخانە ‌و 19 تاقیگە و 140 سەنتەری نەخۆشەكان لە حەوت وڵاتدا، لەوانە هیند. زیاتر لە (2400) فەرمانبەری پسپۆڕمان هەیە لەگەڵ (3622) پزیشك‌ و (8095) پەرەستار كە دابەشبوون بەسەر ئەو ناوچە جوگرافییانەی كە بونمان هەیە تێیاندا. بەڵێنێكی ساكار بەڵام بەهێز دەدەین بەوانەی كە پەیوەندیدارن:" بەشێوەیەكی باش مامەڵەت لەگەڵ دەكەین". گروپی ئەستەر كاردەكات بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری چاودێرییە تەندروستییە نایابەكانی بە هەموو كەرتەكان لە وڵاتانی هاریكاری كەنداو، ئەمەش لەرێگەی براندی بازرگانی ئەستەر " Aster"و میدكیر " Medcare"و ئەكسس " Access".
*لەناویاندا 214 دەرمانخانە لە هیند كەAlfaone Retail Pharmacies Private Limited بەگوێرەی مۆڵەتی براندی بازرگانی ئەستەر بەڕێوەیان دەبات.

لەبارەی گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان

گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان لەلایەن سەرمایەداری ناسراو بەڕێز (فاروق موستەفا رەسوڵ)ەوە دامەزرێندراوە، كە سەرەتای كاری پیشەیی خۆی لە حەفتاكانی سەدەی رابردووەوە لە بواری كاری بازرگانیدا دەستپێكردووە، كارەكانی گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان 10 كەرت دەگرێتەوە: پیشەسازی چیمەنتۆ، پەیوەندییەكان‌ و تەكنەلۆژیا، خزمەتگوزاری پزیشكیی، میوانداری، ‎چارەسەری پاشماوە، بیناسازی‌ و بەڵێندەرایەتی، خانوبەرە، خزمەتگوزاریی دارایی، بیمە‌ و پیشەسازی. گروپی كۆمپانیاكانی فاروق بۆ وەبەرهێنان ئێستا 20 گروپی كاركەر لە بوارە جیاوازەكان لەخۆدەگرێت، گروپی كۆمپانیاكانی فاروق بۆ وەبەرهێنان بەردەوامە لە پاڵپشتیكردنی گەشەپێدان لە بوارەكانی كۆمەڵایەتی‌ و ئابوری ‌و راگەیاندن لە عێراقدا. ئێستا زیاتر لە (7000) فەرمانبەر لە گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان كاردەكەن. گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان نیشتمانی هەزاران كەسی بەهرەمەندە لە هاوڵاتیان‌ و كەسانی بیانی كە بەشداری دەكەن لە فرەیی ‌و پێشكەوتنی بەردەوامی كۆمەڵگەدا.

لەبارەی شاری پزیشكیی فاروقەوە

شاری پزیشكیی فاروق كە دەكەوێتە سلێمانییەوە، بە نەخۆشخانەیەكی پێشەنگ لە عێراق دادەنرێت، خزمەتگوزاری چاودێری تەندروستی پلە یەك پێشكەشی نەخۆشەكان دەكات لە عێراق‌ و ناوچەكەدا. لەسەر رووبەری (70000) مەتر چوارگۆشە دروستكراوە، ئەوەش رووبەرێكی گەورەیە كە وادەكات نەخۆشخانەكە بتوانێت ژمارەیەكی زۆری نەخۆش لەخۆبگرێت‌ و باشترین خزمەتگوزارییان بۆ فەراهەم بكات لە ژینگەیەكی گەشەكردوو و ئاسودەدا، بەجۆرێك سەلامەتی‌ و ئاسودەیی نەخۆش لە پێشینەی كارەكانن. شاری پزیشكی فاروق بە یەكێك لە باشترین پێشكەشكارانی خزمەتگوزاری چاودێری تەندروستی دادەنرێت لە عێراقدا، كە خزمەتگوزاری پزیشكی پلە یەك پێشكەش دەكات لە ئاستی ستانداردە جیهانییەكان، نەخۆشخانەكە 210 قەرەوێڵە‌ و زیاتر لە 190 پزیشكی بەتوانا و خاوەن بڕوانامەی بەرز و 120 ژووری تاكەكەسی بە كەلوپەلی تەواوەتییەوە لەخۆدەگرێت ئەمە لەپاڵ 21 هۆڵی پێشكەوتوو بە نوێترین دیزاین‌ و تەكنەلۆژیای پزیشكیی‌ و 11 ژووری نەشتەرگەریی پێشكەوتوو ‌و ئامادەكراو بە نوێترین تەكنەلۆژیای پزیشكی لەگەڵ زیاتر لە 25 كلینیكی نەشتەرگەری دڵ ‌و بۆری خوێن‌ و نەشتەرگەری دەمار و ئێسك ‌و بڕبڕەی پشت‌ و سەنتەری تایبەتمەندی خزمەتگوزاری منداڵبوون‌ و دایكایەتی ‌و نەشتەرگەریی شێرپەنجە ‌و كلینیكی نەشتەرگەریی مەمك ‌و پسپۆڕییە پزیشكییە هەستیارەكانی تر.



AM:10:22:08/12/2022