ئاشکرابوو کێ شوێنی ئێنریکی دەگرێتەوە دوای جێهێشتنی ئیسپانیا

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکانی ئیسپانیا ئەو راهێنەرانەیان ئاشکرا کرد کە نزیکترینن لە شوێنەکەی لویس ئێنریکی ڕاهێنەر، دوای ئەوەی زۆر نزیک بووەوە لە دەستلەکارکێشانەوەی پۆستی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا، ئەمەش دوای دەرچوونی لارۆخا لە قۆناغی 16ی جامی جیهانی 2022.

 هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە لێدانی سزا بە ئەنجامی 0-3 بە هاوتا مەغریبیەکەی دۆڕا، دوای ئەوەی لە کاتی ئاسایی و زیادکراودا بە ئەنجامی 0-0 یەکسانبوون، بۆیە ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا دەستیان کرد بە هێرشکردنە سەر ئێنریکی، بەهۆی هەڵبژاردنەکانییەوە، کە هەندێک بە لایەنگری بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک دەزانن لە یاریزانان.
 بڕیارە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بەگوێرەی تۆڕی "ئۆک دیاریۆ”ی ئیسپانی، ناسنامەی ئەو ڕاهێنەرە ڕابگەیەنێت کە لە ماوەی نێوان 24بۆ 48 کاتژمێردا جێنشینی ئێنریکی دەبێتەوە لە پۆستەکەیدا، ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێشبینییەکان لویس دی لافۆنتێی ڕاهێنەری ئیسپانیای خوار 21 ساڵان، باشترین چانسی بەدەستهێنانی ئەم ڕۆڵەی دەبێت.

 لیستی پاڵێوراوانی شوێنگرەوەی لویس ئێنریکی لە ڕاهێنەرایەتی ئیسپانیا شاهیدی بوونی چەندین ناو بوو، بەتایبەتی: ڕۆبێرتۆ مارتینێز، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیکا کە دوای نائومێدی مۆندیالی 2022 پۆستەکەی بەجێهێشت، لەگەڵ ڕافایل بینیتێز، یەکەمیان ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید و نیوکاسڵ و چێڵسی.

 لەنێو ئەو شوێنانەی کە ئەگەری زۆرە یانەیەکی لالیگا سەرکردایەتی دەکرێت، کە پێشتر ئەزموونێکی زۆری هەیە، هەرچەندە گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە لە پرسیار دەرچووە، بەتایبەتی کە چاڤی هێرناندێز لە پۆستەکەیدایە، هەروەها ڕیال مەدریدیش بە لەبەرچاوگرتنی ڕابردووی ئینریکی و هی خۆی دوژمنایەتی گشتی بەرامبەر یانە پایتەختەکە، وا دەکات بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دوور بخرێتەوە.
 کاتی وەرزشی لویس ئێنریکی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە دوو قۆناغدا بوو، لەو ماوەیەدا ڕاهێنەری تەمەن 52 ساڵ لە 47 یاری نێودەوڵەتیدا سەرکردایەتی تیپەکەی کرد و 26 سەرکەوتنی بەدەستهێنا، هەروەها هەڵبژاردەکە گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا "یۆرۆی 2020". ".


PM:12:48:08/12/2022