کۆمسای هەموو ئاهەنگەکانی سەری ساڵی راگرت

گۆرانیبێژی ناسراوی رۆژهەلآت و باشوری کوردستان، کۆمسای بە بۆنەی خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانەوە هەموو ئاهەنگ و کۆنسێرتەکانی سەری ساڵی راگرت.

کۆمسای لە تۆڕی کۆمەڵاتی لە پۆستێکدا هەوادارانی ئاگادار دەکاتەوە کە "گەنجانی رۆژهەڵات وەک گەڵای پایز هەڵدەورن"و دەڵێت: هەرچی بەشداریمە لە ئاهەنگ و کۆنسێرتەکان لە سەری ساڵدا رادەگرم.

کۆمسای باسی رۆژی رزگاری دەکات و دەڵێت: هیوادارم لە گەڵ دڵخۆشبوونی ئێوەدا لە ناو جەرگەی رۆژهەلآت ئاهەنگتان بۆ ساز بکەم.

کۆمسای لە ساڵی ١٩٩٢ لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، سەرەتای دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ بەرنامەی خۆشترین دەنگ، لە شاشەی ئێن ئاڕتی دوو پەخش کرا، لە ئێستادا خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.





PM:12:50:08/12/2022