تیاگۆ سیلڤا کاپتنی بەرازیل ئاشکرای کرد بۆچی بە کرواتیا دۆڕان

پاش کرانە دەرەوەی بەرازیل بە لێدانەکانی سزا دژی کرواتیا 4-2، تیاگۆ سێلڤا کاپتنی بەرازیل روونیکردەوە بۆچی دەرکراون.

سێلڤا دوای یاریەکە وتی" پێموایە لە تۆپی پێدا هەمیشە شتی چاوەڕوان نەکراو هەیە، بەتایبەتی وەک یاری بەرامبەر کرواتیا، دەبوو دوای کارەکانمان سەرمان بەرز بکردایەتەوە،کۆنتڕۆڵی یارییەکەمان کرد بەڵام ئەوە تۆپی پێیە".

تیاگۆ سیلڤا وتیشی"دوای ئەم شکستە قسەکردن قورسە، ئێمە زۆر بێ هیوا بووین".

لە،کۆتایدا سیلڤا وتی: بەداخەوە ئەمە دوا مۆندیالە، هیوادارم میراتێک بۆ هاندەرانی بەڕازیلی بەجێبهێڵم، گۆڵەکەی کرواتیا و کاتی گۆڵەکە کاریگەری لەسەر ئێمە هەبووە لەڕووی دەروونییەو ، ئەمە یەکێک بوو لە هۆکاری شکستەکە".


PM:09:28:09/12/2022