لەنزیک زومار ئەمیرێکی داعش و جێگرەکەی کوژران

فرۆکە ئەمریکیەکان کاژمێر ١١:٣٠ ی ئەمڕۆ ئۆتۆمبیلێک لە گوندی سەهل حمەد لە نزیک ناحیەی زومار بۆردومان دەکەن‌و لەئەنجامدا ئەمیرێکی داعش و جێگرەکەی دەکوژرێن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی پێشمەرگە بە سپی میدیای راگەیاند فرۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا ئەو ئۆتۆمبیلەی بۆردومانیان کردووە جۆری ناسراو بە ( مەرزێ) بووەو دووکەسی تیا کوژراوە.
سەرچاوەکەی سپی باس لەوە دەکات دواتر ئاشکرا بووە کە کوژراوەکان یەکێکیان ئەمیرەو ناوی عەبدولقادر ئەلعفریەو جێگرەکەشی ئەبو مریەم جبوریە. 



PM:12:58:23/08/2014