ئەمشەو گوندێكی نزیك قەزای پێنجوێن بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان بۆردومان كرا و هێشتا زیانەكانی نەزانراون.
بەپێی زانیارییەكان، ماڵێك لە گوندی سیپار سەر بە قەزای پێنجوێن كراوەتە ئامانج و دیار نیە زیانە گیانییەكانی چین، دانیشتوانی گوندەكەش لە ترسی بۆردوومان ناتوانن بچنە شوێنی رووداوەكە بەو پێیەی ترسی ئەوە هەیە دووبارە بۆردوومان بكرێتەوە.