وەزیرانی یەكێتی ئەوروپا داوای ئازادكردنی دەمیرتاش دەكەن


كۆمیتەی وەزیرانی یەكیتی ئەوروپا جارێكی دیكە داوای ئازادكردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پیشووی هەدەپە دەكەن.

كۆمیتەی وەزیرانی یەكیتی ئەوروپا جارێكی دیكە داوایان لە حكومەتی توركیا كرد سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) ئازاد بكات.

سەڵاحەدین دەمیرتاش لە ساڵی 2016ـەوە بە تۆمەتی هاوكاریكردنی پەكەكە لە گرتووخانەی ئەدیرنە زایندانیكراوە. دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لە ساڵی 2020 بڕیاری ئازادكردنی بۆ دەركردبوو، بەڵام رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا دژی بڕیارەكە وەستایەوە و وتبووی ئەوان پابەندی بڕیارەكە نابن.



PM:03:44:10/12/2022