ئەمڕۆ شەممە سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند" بۆ دواجار خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی توركیا كاندید ده‌كات".
له وتارێكدا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان لەسەر دانانی بەردەی بناغەی پڕۆژەیەک وتی" ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی ٢٠٢٣دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنم، بۆ خولی كۆتایی حوكمڕانی توركیا ده‌كه‌م و له‌دوای ئه‌وه‌ش ئاڵای وڵات ڕاده‌ستی گه‌نجه‌كانمان ده‌كه‌ین".
بڕیاره له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی ٢٠٢٣ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و پەرلەمان له توركیا به‌ڕێوه‌بچێت. ئەوە لە کاتێکدا جەهەپە سەرۆکایەتی بەرەیەکی بەهێزی ئۆپزسیۆن دەکات بۆ رووخانی ئاک پارتی، هەروەها هەدەپەش هاوشێوەی جەهەبە بەجیا دەیانەوێت ئەردۆغان و حیزبەکەی بخەن.