پاش دۆڕانیان بە کرواتیا،،ڤینسیۆس لە پێگە تایبەتیەکانی خۆی باس لە شکستەکە دەکات لەمۆندیال و دەڵێت بەردەوام دەگریم.
ڤینیسیۆس نوسیویەتی:" لە یاریگادا گریام لە ژووری جلگۆڕین گریام، بەتەنیا لە فڕۆکەدا گریام، کاتێک گەیشتمە ماڵەوە گریام و هەرکات بیر دەکەمەوە دەگریم،ناخۆشترین ڕۆژی ژیانم بێ گومان. من زۆر غهمبارم. زۆر جار ئەم دەقەم نووسیوە و سڕیومەتەوە. هیچ وشەیەک نییە بۆ ڕوونکردنەوەی بێزارییەکە، بەڵام فرمێسکەکان هەر دەمێننەوە".
وتیشی: زەردەخەنە نەماوە و پێویستم بە کاتێکە بۆ ئەوەی جارێکی تر بیدۆزمەوە بەڵام من تۆپی پێم خۆشدەوێت و دەرفەتی نوێم پێدەبەخشێت بۆ ئەوەی بەڕازیل لەو شوێنە دابنێم کە بەڕاستی شایەنی ئەوەیە لە لوتکەدا" بێت".
لە کۆتایدا ڤینسیۆس نوسیویەتی:" پلانەکانی خودا لە پلانەکانی ئێمە گەورەترن بشکێنە و لە هەموو کاتێک بەهێزتر بەردەوام دەبین دووبارە و سێبارە داوای لێبوردن لە بەرازیل دەکەم. لە ساتەوەختە گرنگەکەدا شکستمان هێنا و بێهیوایان کردین، ببورن، سوپاسی هەمووتان دەکەین بۆ پشتگیری و سۆزتان. بەڕازیلێکی یەکگرتوو لە ساڵی ٢٠٢٦".