وتەبێژی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" حزبەکەی بە فەرمی یەکێتی ئاگادارکردۆتەوە بۆ بەشداریکردن لە گفتوگۆیەکی هاوبەش بۆ تاوتوێکردنی کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان هەردوولا".
مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی ئەمڕۆ یەکشەممە لە لێدوانێکدا بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند" شوێنی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان ئەوەیە لەسەر مێزی دیالۆگ دانیشین نەک لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە ئێمە لەسەر ئەم مێزە دابنیشین و تێبینییەکانمان بخەینەڕوو، هەروەها ڕێگەیەک بۆ چارەسەرکردنیان بدۆزینەوە، نەک لە ڕێگەی میدیاوە ئەو کارە بکەین و یەکتر نیگەران بن و خەڵک تووشی شڵەژان بکەین.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی" پارتی بە فەرمی یەکێتی ئاگادار کردووەتەوە کە دەست بە دیالۆگ بکەن".
وتەبێژی پارتی لە بەشێکی دیکە لێدوانەکەیدا دەربارەی ئهگهرى كشانهوهى یهكێتى له حكومهتی ماوەبەسەرچووی هەرێم باسی لەوەکردە، ههركات كۆبوونەوە و نیگهرانیهكانیان به یهكتر گهیاند، ئەوکات قسەی لەسەر دەکەن.