منداڵانی داعش راهێنانی سەربڕین دەكەن!

لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا وێنەیەك بڵاوكراوەتە كە تێیدا منداڵێك بە جلوبەرگی داعش راهێنانی سەر بڕین دەكات.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی عەرەبی "دام پرێس" لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان چەند وێنەیەك لە راهێنانی مرۆڤ كوشتن بە منداڵانی داعش بڵاوكراوەتەوە كە هەرایەكی زۆری ناوەتەوە.

بەپێی ئەو هەواڵە، لەوێنەكاندا منداڵێك دەبینرێت كە جلوبەرگی تایبەتی داعشی لەبەردا‌و سەرچاوی داپۆشیوە‌و لەپشت سەریشی ئاڵای داعش هەڵواسراوە.

ئەم منداڵە بوكەڵەكەیەكی سەردەبڕێت كە جلوبەرگی پرتەقاڵی لەبەردایە، ئەمەش وەك هێمایەك بۆ سەربڕینی جەیمز فۆلی، رۆژنامەنوسی ئەمەریكی كە بەدەستی چەكدارانی داعش كوژرا.







PM:06:00:23/08/2014