بانکی ناوەندی عێراق هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاشکرا دەکات

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند" راگرتنی حەواڵە و سەپاندنی مەرجی توند لەلایەن بانکی فیدراڵی ئەمەریکا و سنووردارکردنی حەواڵە، ناچارمان دەکات دراوی ناوخۆیی زیاتر چاپ بکەین."

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، ئیحسان یاسری راوێژکاری بانکی ناوەندی عێراق پێی ئاساییە نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار بێت و دەشڵێت" لەم دواییانەدا بانکی ناوەندی سەکۆیەکی نوێی بۆ مامەڵەکردن بە دراوی بیانییەوە دامەزراندووە لە رێگەیەوە بانکە مۆڵەتپێدراوەکان بە پێشکەشکردنی ناو و ناونیشانی چەند کەسێک لە کاتی نمایش کردنی دۆلار و دراوەکانی دیکە دەتوانن مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی دراوە جیهانییەکان بکەن".

ئەوەش دەخاتەروو کە بانکی فیدراڵی ئەمریکی لەلای خۆیەوە چەند مەرجێکی توندی داناوە و پابەندیان دەکات بە نمایشکردنی لیستی دۆلاری فرۆشراو بە شێوەیەک ناوی ئەو کەس و لایانەنەی لەسەربێت لە سوودمەندن و ١٥ رۆژ چاوەڕیدەکرێت بۆ راگەیاندنی هەڵوێستی بانکی فیدڕالی ئەمریکا لە سەلامەتی کاروباری کڕینی دۆلار لەلایەنی داواکار و ئاڵوگۆری دراو لەوکاتەدا دوەستێت کە بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا بۆی دەربکەوێت ئەو کەسەی مامەڵەی لەگەڵ کراوە کەسێکی گومانلێکراوە یاخودە داواکراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بانکی ناوەندی لە پرۆسەی زیادکردنی سێ لایەنی چاودێریە لەسەر کاروباری ئاڵوگۆری دۆلار ئەمەش لە پێناو وردەکاری لەبارەی ئاڕاستەی دۆلاری فرۆشراو لە دوای فرۆشتنی و دەڵین ئەوان ئەم رێکارانە جێبەجێدەکەن تاوەکو رێگر بن لە گەیشتنی دۆلار بەلایەنێکی نەخوازراوە و بەهۆی ئەمەشەوە بانکی ناوەندی عێراق توانای نمایشکردنی دۆلاری بەشێوەیەکی ئەو تۆ نییە و ئەمەش هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار.



PM:11:05:14/12/2022