لە بارەی رۆژی ئاڵاوە
وەزارەتی پەروەردە راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە


ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند " هەرچەندە تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز لە قوتابخانەکان بەڕێوەدەچێت، بەڵام بەبۆنەی ڕۆژی ئاڵاوە، سبەی شەممە لە تەواوی قوتابخانەکاندا لە کاتژمێری یەکەمدا، مەراسیمی ڕۆژی ئاڵا بەڕێوەدەچێت."

سەرەتای دیاریکردنی رۆژی ئاڵا لەلایەن پەرلەمانی کوردستان بە بڕیاری ژمارە ٤٨ ڕێکەوتی ٢٠٠٤ دیاریکرا کە رۆژی ١٧ ی کانوونی یەکەمی هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان دەستنیشانکرا.



PM:10:20:16/12/2022