گەرێلاکانی پەکەکە هێرشدەکەنە سەر سەربازگەی تورکیا لە بامەڕنی

ئەمشەو هەینی بۆ دووەمجار لە دوو شەودا گەرێلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بە کاتیوشا هێرشیان کردە سەر سەربازگەی تورکیا لە ناحیەی بامەڕنی لە دهۆک.

بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕی " سپی " ئەمە دووەم شەوە لەسەر یەک کە گەرێلاکانی پەکەکە بە کاتیوشا هێرشدەکەنە سەر ئەو سەربازگەیەی تورکیا.

تا ئێستا زیانەکان نەزانراوە، بەلآم سەربازگەکە کە بە کۆنترین سەربازگەی تورکی لە خاکی باشوری کوردستان دادەنرێت و لە ساڵی ١٩٩٧ لە نزیک بامەڕنی لە فرۆکەخانەیەکی کۆنی سەردەمی رژێمی عێڕاق جێگریکراوەو، چەندان تانک و زرێپۆشی تێدایە، هەر ئەمشەو ئەو تانکانە بە هەڕەمەکی دەوروبەری شارەکە و چیای مەتین تۆپباران دەکەن.



PM:11:20:16/12/2022