بومەلەرزەیەک لە ناوچەیەکی بەرهەمهێنانی نەوت لە رۆژئاوای تەكساس ڕوویدا

بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ناوچەیەکی نەوتی باشووری ویلایەتی تەکساس ڕوویدا. 

دەستەی رووپێووی جیۆلۆجی ئەمریكا ڕایگەیاند" کاتژمێر (٥:٣٥) خولەکی ئێوارە بەکاتی ناوخۆی لە دووری (٢٢)کم لە باکووری ڕۆژئاوای میدلاند و بە قوڵای نزیکەی (٨)کم و بە گوڕی (٥.٤) پلەی ڕێختەر ڕوویداوە". 

دەستەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای سێ خولەک دوای یەکەم بوومەلەرزە، دواتر بوومەلەرزەیەکی دیکە بەگوڕی (٣.٣) پلە بە پێوەرەکانی ڕێختەر ڕوویداوە.

هەروەها لای خۆشیەوە دەزگای کەشناسی نیشتمانی میدلاند لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە" ئەمە چوارەم بەهێزترین بوومەلەرزەیە لە مێژووی ویلایەتی تەکساسدا".


AM:08:53:17/12/2022