داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە كوشتنی هەشت سەربازی عێراق ئاشكراكرد


رێكخراوی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەكەی سەر پۆلیسی فیدڕاڵی لە قەزای ریازی سەر بە پارێزگای كەركوك دەربڕی و رایگەیاند، لەڕێگەی چەكی دۆشكە و بۆمبی دەستیەوە هێرشەكەیان ئەنجامداوە.

چەكدارانی داعش لەڕێگەی تۆڕە كۆمەلایەتیەكانی خۆیان بلاویانكردەوە، چەكدارەكانیان كاروانێكی هێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵیان لەگوندی تەرفاوی قەزای ریاز كردوەتە ئامانج و پاشانیش لەڕێگەی بۆمبێكی چێندراو و چەكی جۆری دۆشكە و بۆمبی دەستیەوە هێرشیانكردوەتە سەریان.

داعش ئاماژەی بەوەكردوە، "لە پەلامارەكەیاندا نۆ كەسیان لە هێزە ئەمنیەكان كوشتوە كە لەنێویاندا ئەفسەر هەیە و لەهەمانكاتیشدا ئۆتۆمبێلێكی سەربازی پۆلیسی فیدڕاڵیان تێكشكاندوە".



PM:08:17:18/12/2022