پارتەكانی باكوور: ئاڵای كوردستان ئاڵایەكی فەرمی و دەستوورییە

پارتەکانی باكووری كوردستان ڕایدەگەیەنن" ئاڵای كوردستان ئاڵایەكی رەسمی و دەستوورییە". 

پارتی سۆسیالیستی كوردستان و پارتی ئازادی كوردستان و بزووتنەوەی ئازادی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە ئامەد ڕایانگەیاند" سەركۆنەی سووكایەتیكردن بە ئاڵای كوردستان دەكەین، کە ئاڵایەكی دەستوورییە و بەهای نەتەوەی خۆی هەیە". 

دوێنێ لەسەر فەرمانی داواكاری گشتی ئامەد، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا هەڵیكوتایە سەر ناوەندەكانی پارتی سۆسیالیستی كوردستان (پەسەكە)، پارتی ئازادی كوردستان (پاك) و تەڤگەری ئازادی، کە دەستیانگرت بەسەر ئاڵاكانی كوردستان.


PM:12:36:20/12/2022