بەمەبەستی ئیدانەكردنی هێرشكردنە سەر ناوەندێكی كلتوری كوردی لە شاری پاریس، خۆپیشاندان لە چەند شارێكی ئەو وڵاتە دەستی پێكرد.
ئەمڕۆ لە شاری پاریسی پایتەختی فەڕەنسا و چەند شارێكی دیكەی ئەو وڵاتە، بۆ ئیدانەكردنی ئەو هێرشەی دوێنێ كرایە سەر ناوەندی كلتوری ئەحمەد كایا، خۆپیشاندان دەستی پێكرد و دواتریش ئاڕاستەی گۆڕ بۆ دروستبوونی گرژی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان.
بەهۆی هێرشەكەی دوێنێوە سێ كەس كوژران و سێی دیكەش برینداربوون، دواتریش پۆلیس هێرشبەرەكەی دەستگیركرد.