فەڕەنسا زانیاری نوێ لەسەر بكوژی سێ هاوڵاتییە كوردەكە بڵاوكردەوە


بەرپرسێكی فەڕەنسی رایدەگەیەنێت، ئەو كەسەی بە تۆمەتی كوشتنی سێ هاوڵاتیی كورد لە پاریس دەستگیر كراوە، لە كاتی لێكۆڵینەوەكاندا دانی بەوەدا ناوە كە رقی لە خەڵكی بیانییە.

لۆر پیكیۆ، داواكاری گشتی شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا رایگەیاندووە، تۆمەتبارەكە ئاماژەی بەوە داوە ساڵی 2016 دزی لە ماڵەكەی كراوە، بەم هۆیەوە رقی زۆری لە پەنابەران بۆتەوە، تا وای لێهاتووە دۆخەكەی بۆتە نەخۆشی دەروونی.

رۆژی هەینیی رابردوو، پۆلیسی فەرەنسا پیاوێكی تەمەن 69 ساڵی دەستگیر كرد بە تۆمەتی كوشتنی سێ هاوڵاتی كورد لە قاوەخانەیەكی كوردانی پاریس.



PM:08:20:25/12/2022