مەزڵوم کوبانێ: هێرشکرایە سەر بارەگا ئەمنییەکانمان لە رەقە


فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، ئاشکرای کرد ،بەیانی ئەمڕۆ شانە نوستووەکانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر بارەگای بنکە ئەمنیەکانی هێزەکانی سوریاری دیموکرات لە شاری رەقە و قوربانی هەیە.

مەزڵوم کۆبانی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە میدیاکانیی رۆژئاوای کوردستانی راگەیاندووە" لە هێرشەکەی ئەمڕۆدا شەش ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان بوونەتە قوربانی و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون."

کوبانێ دەشڵێت " لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ جموجۆڵی شانە تیرۆریستییەکانی داعش دەکەین لە شاری رەقە."

فەرماندەی هەسەدە ئەوەش دەخاتەڕوو کە ئەو رووداوە هاوکاتە لەگەڵ هەڕەشە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ بەئامانجگرتنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە



PM:07:29:26/12/2022